کوردستانی
حکومەتی هەرێم 20 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی ناکاویی کڕی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەی بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابینکرد بە گوژمی نۆ ملیار دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بە گوژمەی نۆ ملیار دینار، 20 ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی دابینکرا، هەشتیان تایبەتن بە کاری رزگارکردن و فریاگوزاری رووداوی سروشتی و نەخوازراو، 12 دانەشیان جۆری ئاگرکوژێنەوەن و 130 کارمەندی راهێنراو بە بەرزترین ئاست راهێنانیان پێکراوە بۆ بەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە".
د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "ئەو 20 ئۆتۆمبێلە دەبنە پشتیوانییەکی باشی هێزەکانی بەرگری و شارستانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی و وەزیری ناوخۆ هەمیشە پاڵپشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوون".

ئەمەم لە کاتێکدایە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان لە رووداوی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیادا رۆڵی بەرچاو و گرنگییان گێڕاوە بۆ رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کەوتبوونە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان
ر.ع
بیروڕا