کوردستانی
پاڵاوگەیەکی نەوتی هەرێم گڕی گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی لاناز لە سەر رێگەی گوێڕ لە پارێزگای هەولێر، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت تیمەکانمان بەخێرایی توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای کەوتنەوەی ئاگر لە نزیک پاڵاوگەی لاناز، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیویانە بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەنەوە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی گڕگرتنی چەند بەرمیلە نەوتێکەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە ناوچەکە و دەستیان کردووە بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە".

بیروڕا