کوردستانی

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم: بڕیارەکەی عیراق خاوەن قیستەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم: بڕیارەکەی عیراق خاوەن قیستەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە خاوەن قیستەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەمەودوا دەتوانن بۆ هەر 100 دۆلاریەک تەنھا 132 ھەزار حساب بکەن نەک نرخی بازاری رەش.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانی ھەرێم رایگەیاند "بڕیاری گۆڕینەوەی 100 دۆلار بە 132 هەزار بۆ قیستی بەشداربووانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لەمەودوا خاوەن قیستەکان دەتوانن بەبێ گەڕانەوە بۆ داواکاری وەبەرهێنەرەکە ئەو قیستانەی کە لەلایان ماوە، بەو شێوەیە بیدەن".

ئەوەشی خستەڕوو  "ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی عیراق هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە، چونکە وەبەرهێنەرەکانیش خۆیان لە حکومەت دۆلار بە 1320 دەکڕنەوە بۆیە ناچارن بەو جۆرەش مامەڵە لەگەڵ خاوەن قەرز و قیستەکانییان بکەن". 

ر.ع

Qaiwan
Qaiwan