کوردستانی
ئەم دوو شەقامە سەرەکییەی سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە رۆژی شەممەوە بەهۆی بەردەوامیی کارکردن لە ئەندەرپاسی فاروق و یەکتربڕی ئارام، دوو شەقامی سەرەکی شاری سلێمانی دادەخرێن.
لە رۆژی شەممەوە بەهۆی بەردەوامیی کارکردن لە ئەندەرپاسی فاروق و یەکتربڕی ئارام، دوو شەقامی سەرەکی شاری سلێمانی دادەخرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "رۆژی شەممە 25ی شوباتی 2023 دوو شەقامی سەرەکی سلێمانی دادەخرێن ئەویش لەبەر کارکردن لە ئەندەرپاسی فاروق ق یەکتربڕی ئارامدا ".
ئەوەشی خستەڕوو "هەریەک لەو شەقامانەی کە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێن بریتین لە سایدی رۆشتن بە ئاراستەی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، تەنها ئاراستەی هەتنە دەرەوە بەکار دەهێندرێت بۆ رۆشتن و شەقامی خەدەمیش دادەخرێت. هاتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیش تەنها رێگەی (دانیا سیتی)یەوە دەبێت لە کاتژمێر 9ی بەیانییەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


