کوردستانی
پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک لە رێگەی رێککەوتنی روون و راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق، ئاماژە بەوەشدەکات بارەگاکانی لە کەرکوک دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی شوباتی 2023 مەکتەبی رێکخستنی پارتی له کەرکوک – گەرمیان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوە و رایگەیاند "جار نا جار لێدوانی میدیایی هەڕەشەئامێز، دژ به ئاسایش و سەقامگیری کەرکوک دهبیسترێن، ئامانج لێی لهباربردنی هەر هەنگاوێکی ئاشتییانەیه کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیی لە پارێزگای كهركوك".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەم لێدوانە بە باقوبریقانە، ناتوانن ئەو رێبازە سیاسی، ئاشتیی و یاساییەمان بگۆڕن، کە بۆ راستکردنەوەی هەموو ئەو هەلومەرجە نائاساییانەی لە پارێزگاکەدا زاڵن، گرتوومانەتە بەر".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەموو پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکووک دڵنیادهكهینهوه، پارتی دەگەڕێتەوە و لە رێگەی رێککەوتنی روون و راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق، سەرجەم بارەگاکانی له كهركوك دەکاتەوە"، مەکتەبی رێکخستنی پارتی له کەرکوک – گەرمیان دەڵێت "لە سەختترین دۆخی ناهەمواردا ئەم شارەیان لە داعش پاراستووه".
س،ر
س،ر
بیروڕا