کوردستانی

لە سلێمانی کارەسات روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی کارەسات روویدا
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک چەمی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی 24ی شوباتی 2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک چەمی تانجەرۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا".

ئەوەشی خستەڕوو "رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگر و پیکابێکدا روویداوە، ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێرن و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan