تەندروستی

زۆر بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان زیانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆر بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان زیانی هەیە
مەودا میدیا-

د.پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، نابێت دایکان و باوکان ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە بن بۆ منداڵەكانیان، چونكە لەوانەیە توشی یەكێك لەو لێكەوتە خراپانە بێت کە لە ئەنجامی بەكارهێنانی دەرزی گەشە روودەدات.

لێکەوتە خراپەکانی دەرزی گەشە لەوانەیە یەکێک لەمانە بێت:

1- ئاوسانی لەش و پەلەکان.
2- ئازاری جومگەکان.
3- ئازاری ماسولکەکان.
4- هەوکردن(التیهابات).
5- سڕبونی پەلەکان.
6- ئازاری ئێسقان.
7- سەرئێشە
8- هەوکردنی بۆڕیەکانی هەوا لەناو سییەکان.
9- بەرزە فشاری خوێن.
10- سکچون و ڕشانەوە.
11- زۆر ئارەقکردنەوە.
12- شەکرە.
13- زیپکەی پێست.
14- کێشەی تەندروستیی جومگەکان.
15- زیادبوونی تووندی حاڵەتی نەخۆشییەکانی پێست.
16- هەستیاری تووند بە دەرمانەکە.
17- تەمبەڵی غودەی دەرەقی.
18- هەوکردنی پەنکریاس.
19- شێرپەنجەی خوێن.
20- گەشکە.
21- بەرزبونەوەی فشاری مێشک.
22- میزی خوێناوی.
23-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.
24- خواربونی بڕبڕەکانی پشت.
25- گەورەبونی مەمک لە منداڵی کوڕ.
26- زیادبوونی رێژەی مردن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن