کوردستانی
پرۆژەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک کە نوێترین وێستگەی هایدرۆپاوەرە لە هەرێمی کوردستان کە کارەبا لە ئاو بەرهەمدەهێنێت دروستدەکرێت.
سەگڤان شەوکەت، ئەندازیاری میکانیکی لە پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند "وێستگەکە لە دوو تۆربایین پێکهاتووە و توانای بەرهەمهێنانی 3702 مێگاوات کارەبای هەیە".
هەروەها حەسەن یوسف، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک ئاماژەی بەوەکردووە "لەئێستادا وێستگەکە کەوتووەتە کار و بەرهەمی هەیە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی زێی گەورە، بەرهەمی ڕۆژانەی تەنیا ٧ مێگاوات کارەبایە".
وێستگەکە، دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و لەسەر زێی گەورە دروستدەکرێت، رێژەی 95%ی کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و گوژمەکەی 151 ملیۆن دۆلارە، ئەمە جگە لەوەی کە 50 هەلی کاری بۆ هاوڵاتییان رەخساندووە، وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، جگە لەوەی کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان، لەهەمانکاتدا بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆکارێکیش بۆ باشتربوونی دۆخی کارەبا و کێشەی ڤۆڵتییەی ناوچەکەش، چارەسەر دەکات.
س.ر

بیروڕا