کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 25ی شوبات و سبەینێ یەکشەممە 26ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 27 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 28 پلە دەبێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan