کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان کەمکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک بڕیاریدا نرخی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری کەرکوک یەک هەزار دینار کەمبکرێتەوە و بڕیاریشە مانگەکانی دیکە نرخەکە کەمتر بکرێتەوە.
رێباز سەباح، رۆژنامەنوس و هاوکات دانیشتووی شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و چالاکوانی کەرکوک ناڕەزایەتیمان گەیاندە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک و داوای مۆڵەتمان کرد بۆ گردبوونەوە لە بەرامبەر گرانی نرخی موەلیدە ئەهلیەکان پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بە هۆی فایرۆسی کۆرۆناوە مۆڵەتی گردبوونەوەی پێمان نەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک بڕیاریداوە کە هەزار دینار نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان کەم بکرێتەوە هەرچەند نرخەکە هەر زۆرە، بەڵام پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک پێراگەیاندین بۆ مانگەکانی تر قەرهبووی هاوڵاتیان دەکەنەوەو و نرخەکە کەمتر دەکەنەوە".