کوردستانی
باندێکی دزیکردن و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ههولێر ئاشکرایکرد "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، مادەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد."
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و مادە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت راگیران".

س.ر
بیروڕا