کوردستانی
تمەنی ئێرانی گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تمەنی ئێرانی گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد و بەهاکەی بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە پێنج ملیۆن و 640 هەزار تمەن بە حەواڵە و پێنج ملیۆن و 310 هەزار بە نەقدی کە هەرگیز بەم شێوەیە دانەبەزیوە بەهاکەی.
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " نەچوونە ناوەوەی دۆلاری ئەمەریکی بۆ ناو بازاڕەکانی ئێران و کڕینی زێڕ زیاتر کە لە پێشوودا زێڕی هەناردەی دەرەوە دەکرد سەرەکیترین هۆکارەکانی دابەزینی بەهای تمەنە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی".
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا "سزا تووندەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و سزاکانی سوپای پاسداران هۆکارن بۆ بەردەوامی دابەزینی بەهای ئەو دراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی پێشوودا بەهای تمەن بەرانبەر بە دۆلار بە بەردەوامی روو لە نزمبوونەوە بووە، بەڵام هەرگیز بەم شێوەیەی ئێستا ئەو دابەزینە مێژووییەی تۆمار نەکردووە کە ئەمە هۆکارێکی باشە بۆ کوردستان و هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک.
بیروڕا


