کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری بومەلەرەزی دیکە هەیە لە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری بومەلەرەزی دیکە هەیە لە هەرێم
مەودا میدیا -
 
بەهۆی جوڵان و چالاکبوونی پلێتی عەرەبییەوە شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەگەری بوومەلەرزەی دیکە هەیە لە شوێنی نەزانراو و بە گوڕی جیاواز.
 
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "دوای چالاکبوون و جوڵانی پلێتی عەرەبی، ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە نزیک شاری هەولێری هەژاند بە پلەکانی 4.2 و 3.9 کە یەکەمیان بە قوڵایی 20 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە و ئەوەی دیکەیان بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر".
 
ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەری بوومەلەرزەی دیکەش هەیە لە شوێنی نەزانراو و گوڕ و کاتی دیارینەکراو تاوەکو پلێتی عەرەبی جێگیر دەبێتەوە، گەر بوومەلەرزەکان تا پێنج پلەی رێختەریشبن بە بڕوای من زیانی بەدواوە نابێت ئەگەر کاتی مانەوەکەی زۆر نەبێت و کوالێتی باڵەخانە و خانووەکان بەرزبن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan