کوردستانی

قیستی شوقە کرا بە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک لەم ناوچەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قیستی شوقە کرا بە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک لەم ناوچەیە
مەودا میدیا -
 
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت کە قیستی مانگانەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی قەزای خانەقین کراوە بە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.
 
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 سۆزان مەنسوڕ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی سنووری قەزای خانەقین دەکەین کە قیستی مانگانەی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکانیان لایە، ئێستا دەتوانن لەبەرانبەر هەر 100 دۆلارێک تەنها 132 هەزار دینار بدەن بە وەبەرهێنەر و خاوەن پرۆژەکان".
 
ئاماژەشی بەوەکردووە "دوای ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمیی بۆ دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای دیالە، سەرۆکی وەبەرهێنانی پارێزگای دیالە وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و بڕیاریداوە لەمەودوا هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار وەربگیرێت لەبەرانبەر قیستی شوقە و یەکە نیشتەجێبوونەکاندا ".
Qaiwan
Qaiwan