کوردستانی

کەشوهەوا بە جێگری دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا بە جێگری دەمێنێتەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی شوبات و سبەینێ دووشەممە 27ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 27 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 27 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan