کوردستانی

ژمارەیەک کامێرای نوێی هاتوچۆ لە شەقامەکان دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک کامێرای نوێی هاتوچۆ لە شەقامەکان دادەنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک کامێرای نوێ لە شەقامەکانی هەولێر دادەنێت بە مەبەستی تۆمارکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی شوباتی 2023 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوێنێوە 22 کامێرای تیژڕەوی لە شەقامەکانی هەولێر دانراون کە ئەم کامێرایانە خولاون و جێگیرنەکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوێنێ شەممەوە 25ی شوباتی 2022 کامێراکان کەوتوونەتەکار، کات و شوێنی دانانی کامێراکان دیاریکراو نین و پێشتر لە رێگەی رادیۆی هاتووچۆوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لە چ شوێن و کاتێك کامێراکە دادەنرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کامێرایانە بەردەوام دادەنرێن و بە گشتی سیستمەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە بەڕێوەدەبرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan