کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە واستە حەج بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە واستە حەج بکەن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت کە تەنها ئەو کەسانە رێگەپێدراون گەشت بکەن کە ناویان لە تیر و پشکدا هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ26ی شوباتی 2023 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رێگە پێدراو نییە هیچ کەسێک بە واستە فەریزەی حەج بەدەست بهێنێت چونکە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی ئاینییە و لەمساڵدا ناوی نوێ تۆمار ناکەین".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی ئەمساڵ بەشداری لە پرۆسەی حەجدا دەکەن، ئەوانەن کە ساڵی رابردوو بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆنا و زۆری تەمەنیان یاخود سەرە بەرنەکەوتنیان بەهۆی ریزبەندییەوە حەجیان نەکردووە، ئەو کەسانەش ناویان لە یەدەگدا بووە هی ساڵانی پێشووتر ئەم پرۆسەیە دەیانگرێتەوە".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە هیچ جۆرێک بە مەبەستی واستە و واستەکاری سەردانیان نەکەن، چونکە رێگە پێدراو نییە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


