کوردستانی
شاندی هەرێم: لەسەر بودجە گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەتەوە و رێککەوتنێکی سەرەتاییمان کردووە لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.
ئەمڕۆ 26ی شوباتی 2023 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، گەیشتووینەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023، تاوتوێی پشکی هەرێمی کوردستان کراوە".
باس لەوەش دەکات "بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە وردی گفتوگۆیان لەسەر کراوە و گەیشتوونەتە (رێککەوتنێکی سەرەتایی) لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023".
ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، دووەمین سەردانە و هەمان شاند لە رۆژی 11ی شوباتی ئەم مانگە بۆ چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ بەرپرسە عیراقییەکان کۆبوونەوە.
بیروڕا


