کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا وا پێشبینی دەکرێت بارانبارینی هەفتەی داهاتوو بەهێزبێت و پێنج رۆژ بەردەوامبێت .
 
ئەمڕۆ 26ی شوباتی 2023 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "ئەم هەفتەیە زیاتر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە بەڵام لە رۆژی 3 تاوەکو 8ی ئازار بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە".
 
ئەو شارەزا کەشناسییە باسی لەوەشکرد "رێژەی بارانەکە لە ناوچە نزمەکاندا زۆر نابێت بەڵکو لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە، بارانەکە بە تاو دەبێت و بارانی بەهاری دەبن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan