کوردستانی

بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران، بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر و دهۆك دەست بە خەرجكردنی دەكرێت كە بۆ ساڵی 2015یە و بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سلێمانیش خەرجدەكرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2015 لە هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینارە، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن، 404 هەزار دینار، لە دهۆكیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینارە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan