کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی شوبات دیاریکراوە کە 395 دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستیەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، کە بریتیە لە (395) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

ئاماژە بەوەکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (395) دینار، لە کاتێکدا مانگى رابردوو (کانوونى دووهم) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (400) دینار بوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پێویستیشە سەرجەم ستیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".
س.ر
س.ر
بیروڕا