کوردستانی
لە کەلار دوو کەس دوای وەستانی دڵیان ژیانیان بۆ گەڕێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوو كەس دوای وەستانی لێدانی دڵیان كە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گەیەندرابوونە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، جارێکی دیکە لەلایەن پزیشکەکانەوە ژیانیان بۆ گەڕێندرایەوە.
ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2023 نەخۆشخانەی شەهید هەژار رایگەیاند "دوو هاوڵاتی لە درەنگانێکی نیوەشەودا گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بە سەختی بردیندارببوون، دوای چەند خولەکێک هەردووکیان و لە هەمان کاتدا دڵیان لە لێدان وەستا".
نەخۆشخانەکە ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی دانانی (chest tube) و شێلانی دڵ لەلایەن پزیشکان و کارمەندانەوە، هەروەها بە ئامادەبوونی (پزیشکی پسپۆڕی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و نەشتەرگەری گشتی و بێهۆشکاری) و پێدانی چارەسەری پێویست، توانرا بە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک ژیانی ئەو دوو کەسە بگەڕێندرێتەوە و دڵیان بکەوێتەوە کار ".
باس لەوەشکراوە "بەهۆی نەبوونی ەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشناخەکەدا، ئەو دوو کەسە رەوانەی سلێمانی کران و ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە و چوونەتەوە ماڵەکانی خۆیان ".
لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە
https://fb.watch/iYvQmtotUL/
ر.ع
لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە
https://fb.watch/iYvQmtotUL/
ر.ع
بیروڕا


