کوردستانی

بەشداربووانی ئامێری HD BOX ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشداربووانی ئامێری HD BOX ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا -
 
کۆمپانیای  Live Dream ی خاوەنی براندی HD BOX رایدەگەیەنێت کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ راگرتنی پەخشی کۆمپانیاکەیان لە پارێزگای سلێمانی بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتەوە.
 
ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2023 کۆمپانیای Live Dream رایگەیاند "کۆمپانیاکەی ئێمە خاوەنی مۆڵەتی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمە بە بڕیاری ژمارە (11657) لە بەرواری (12-7-2017) و بە بەشداربووانمان رادەگەیەنین کە قەرەبوویان دەکەینەوە".
 
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو "بە زووترین کات پەخشی کۆمپانیاکەمان دەگەڕێتەوە و شاری سلێمانی و کارکردن لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە، هەموو دەنگۆکانیش رەتدەکەینەوە کە نا ڕەوا ئاراستەی کۆمپانیاکەمان دەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan