کوردستانی

کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتەکانی  پێدانی کارەبا زیاد دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات".

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا وەک پێشووترە و گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، بەڵام خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمیکردووە بەهۆی ئەوەی پلەکانی گەرما بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک بەرهەم جێگیربوو و خواست دابەزێت بەمەش کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات، هەروەها تاوەکو خواستی بەکارهێنانی کارەبا کەمبێتەوە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەکات".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "لەو ناوچانەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا لە 15 بۆ 16 کاتژمێرە، هەروەها ئەو ناوچانەشی کە هێشتا پلەکانی گەرما تێیدا نزمە کاتژمێرەکانی کارەبا لەنێوان 11 تاوەکو 13 کاتژمێردایە".

Qaiwan
Qaiwan