کوردستانی

روونکردنەوەیەک بۆ خانەنشینانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک بۆ خانەنشینانی هەرێم
مەودا میدیا -
 
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ماوەی رابردوودا خانەنشین بوون، جابە خواستی خۆیان یان بەهۆی تەمەنیانەوە، مافی گەڕانەوەیان بۆسەر کار نییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شوباتی 2023 بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی خانەنشینانی هەرێمەوە و رایگەیاند "ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە، بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی، بە هیچ جۆرێک مافی گەڕانەوەیان نییە بۆ کارەکانیان ".
 
رونیش کردەوە " رێنمایی ژمارە 20 تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەر کار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە ئەمە بەواتای گەڕانەوە بۆ سەر کار نایەت ".
 
1- بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.
 
2- رێنمایی ژمارە (20) تەنیا ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەر کار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan