کوردستانی

وەزیری پەروەردە کاتی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵ ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە کاتی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵ ئاشکرادەکات
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵ زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت "پێش مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەی هەردوو خولی وەرزی دووەم کۆتایی دێت".

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ لە 29ی نیساندا تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان بەڕێوەدەچێت و بەر لە مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەی هەردوو خولی وەرزی دووەم کۆتاییدێت".

ئەوەشی خستەڕوو "تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و پێش 1ی حوزەیرانیش هەردوو خولەکە کۆتاییدێت".

لەبارەی پشووی بەهارە لە ناوەندەکانی خوێندن وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد "پشووی بەهارە لە 11ی ئادارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 25ی ئادار بەردەوام دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan