کوردستانی
پرسی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی کۆدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن گفتوگۆ بکەن.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیایەکی نزیک حزبەکەی رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2023 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆببنەوە".
بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتییەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە رۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکەن، بۆیە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن.
س،ر

بیروڕا