کوردستانی

شێوازی دابەشکردنی بەنزین گۆڕا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی دابەشکردنی بەنزین گۆڕا
مەودا میدیا-

لیژنەی بەدواداچوونی و دابەشکردنی بەنزین رایدەگەیەنێت، لەمەودوا بڕی پێدانی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، پاس و تەکسییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بەپێی نووسراوێک کە سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی و دابەشکردنی بەنزینی سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم واژۆی کردووە تیادا هاتووە، لەمەودوا بەنزینی 800 دیناری بۆ گشت ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان تەنها بە بڕی 40 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

ئەوەش هاتووە. بەنزینی 690 دینار بۆ پاسەکان تەنها بڕی 40 هەزار دینار و بۆ تەکسییەکانیش بەنزینی 690 دینار بڕی 30 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan