کوردستانی

70 سواڵکەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


70 سواڵکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 70 سواڵکەری راگەیاند کە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان هاوڵاتییانیان بێزار دەکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی هەفتەیەکدا 70 سواڵکەریان دەستگیر كرد كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتییان".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (390) لە یاسای سزادان راگیراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan