کوردستانی
"دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی زۆر باشبوو"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایدەگەیەنێت کە دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی زۆر باش بووە و ئومێد دەکەین لایەنەکانی دیکەش بەمشێوەیە بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوباتی 2023 چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "راستە وەک لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ناکۆکی زۆرمان لەنێواندایە، بەڵام ئەوەی گرنگە کە پەیوەندیمان بەیەکەوە بمێنێتەوە چونکە خاڵی هاوبەشی زۆر لەنێوانماندایە و کێشەکانمان هێندە ستراتیژی و گەورەنین ".
ئەو ئەندامی کۆمیتەی ناوەدنیی پارتی وتیشی "وەک پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنداین لەکاتی خۆیدا، بەڵام تێکەڵبوونی کەیسەکان ویکردووە هەڵبژاردنیش بەوانەوە گرێبدرێتەوە و پارتی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر و دانوستاند دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو " دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بە باش ناوبرد و ئومێدی خواست هەموو هێز و لایەنەکانی دیکەش بەم شێوەیە بکەن و بەردەوامبن بۆ دوانەکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن "
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


