کوردستانی
پارتی و یەکێتی رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
پارتی و یەکێتی رێککەوتن
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوباتی 2023 لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی (ئەرێنی بوون) و لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەدا گفتوگۆ دەکەین ".
هەریەکە لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر چوار مادەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێککەوتن کە ئەم چوار خاڵەی خوارەوەن:
یەکەم: دەبێت هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت.
دووەم: هەڵبژاردنەکان دەبێت نیوەی بە لیستی کراوەبن و نیوەکەی دیکەش لیستی داخراو.
سێیەم: لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی عیراق ژمارەی کورسییەکانی بازنەکان دیاریدەکرێت.
چوارەم: دەبێت هەماهەندگی بکرێت لەگەڵ کۆمیسیۆنی عیراق بۆ سوودبینین لە لیستی دەگدەرانی عیراق.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


