کوردستانی
هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بەغدا رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2023.
ئەمڕۆ سێشەممە 28٨ی شوباتی 2023 حکومەتی عیرا ق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 رێککەوتن و پشکی هەرێمیش بە %12.67 دیاریکرا، دوای سەرژمێری هەرێمی کوردستانیش کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەکرێت گەر سەلمێندرا کە دانیشتووانی هەرێم %12.67ی زیاتر عیراق پێکدەهێنن، ئەوکات پارەی کەمیی ئەم چەند مانگە لە حکومەتی عیراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا حکومەتی عیراق دان دەنێت بە فرۆشتنی نەوتی یاسایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و تەواوی یاساکانی دادگای فیدڕاڵی رادەگیرێن، هەر کە پرۆژە یاسای نەوت و گاز ئامادەبوو و لەپەرلەمان دەنگی لەسەر درا ئەوکات دەبێتە یاسا، مانگانە حکومەتی عیراق پشکی هەرێم دەخاتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی کە بۆی دروستکراوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


