کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئادار و سبەینێ پێنجشەممە 2ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیاجیا، پلەكانی گەرما لەنێوان 10بۆ 28 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 21 بۆ 27 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan