کوردستانی
بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە چەقۆ هاوڵاتییەکی کوشتبوو لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی 4ی شوباتی 2023 ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی رووداوێکی کوشتن لە ناحیەی ئاغجەلەر کە هاوڵاتییەکی بە ناسنامە عەرەب بە چەقۆ کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا لە رۆژی 2/28 تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە بە ناسنامە عەرەبە و بە چەقۆ تاوانەکەی ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، خ) لەدایکبووی 2002 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا