کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتى دارایى لە روونکردنەوەیەکدا رەتىدەکاتەوە کە وەزیرى دارایى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات لێدوانى دابێت و ئاماژە بەوەدەکات هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات، لێدوانی بۆ هیچ پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاودەکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیارییەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو نەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و بە هەند وەرناگیرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan