کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ شتێکمان نەکردووە بەرانبەر بەو کێشانەی کە بەرانبەرمان کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ارتی لە بەغدا داوای شتێک دەکات و لە هەرێمی کوردستان داوای شتێکی دیکە دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ شتێکمان نەکردووە بەرانبەر بەو کێشانەی کە بەرانبەرمان کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی هەولێر رایگەیاند "پارتی لە بەغدا داوای شتێک دەکات و لە هەرێمی کوردستان داوای شتێکی دیکە دەکات و کێشەکانمان لەگەڵ پارتی لەسەر شتی زۆر بچوکە".
لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد "پێدەچێت هەڵبژاردن هەر نەکرێت، بەڵام ئەگەر کرا ئێمە گەشبینین بە ئەنجامەکەی".
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە باسی قوباد تاڵەبانی برایدا وتی "ئەوپیاوێکی دیپلۆماتکارە و لە کاری ناو حکومەت دەزانێت و کاری من و ئەو جیاوازە، منیش لە حزبایەتی و راکەراکە خۆم حەزم لەوەیە، هۆکاری نەرۆشتنیشی بۆ کۆبوونەوەی کابینە ئەوەیە کە ئەم کرا بە هۆکاری کێشەی نەمانی مووچە و تاوەکو ئێستاش کەس تەلەفۆنێکی بۆ نەکردووە بڵێت تۆ بۆ نایەیت بۆ کۆبوونەوە".
هەروەها وتیشی "هیچ شتێکمان نەکردووە بەرانبەر بەو کێشانەی کە بەرانبەر یەکێتی کراوە، ئێمە بۆ هەمووشتێک ئامادەین".

س،ر
بیروڕا