کوردستانی
وەزیری دارایی هەرێم نرخی دۆلاری جێگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
نوسراوێک ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان کراوە کە واژووی وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و تێیدا نرخی دۆلاری لە فەرمانگەکاندا جێگیرکردووە
ئەمڕۆ ١ی ئازاری 2023 ئاوات جەنەب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند "پاڵپشت بە نوسراوی بانکی ناوەندی عیراقی ژمارە (5/11/868) لە 8ی 2ی ئەمساڵ کە تایبەتە بە گۆڕینەوەی دراوی بیانی\دۆلاری ئەمەریکی دەبێت لەسەرجەم فەرمانگەکان کاری پێبکرێت.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "دەبێت نرخی یەک دۆلار بە 1300 دیناری عیراقی بگۆڕدرێتەوە و لە بڕیارەکەدا هاتووە کە دەبێت لە 14ی شوباتی ئەمساڵەوە کار بەم بڕیارە بکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


