کوردستانی

جێگیرکردنی زمانی کوردی لە کورکوک جێبەجێ دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگیرکردنی زمانی کوردی لە کورکوک جێبەجێ دەکرێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت کە زمانی کوردی زمانی فەرمییە و دەبێت لە هەموو فەرمانگەیەک کاری پێبکرێت چونکە دەستوورییە و کارنەکردن پێی پێشێلکارییە.
 
ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2023 دارا ئەحمەد حەسەن سیکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "زمانی کوردی دەبێت لە هەموو بوارەکاندا کاری پێبکرێت، چونکە بڕیارێکی فەرمییە و بەکارنەهێنانی لە هەر شوێنێک، پێشێلکردنی بەندێکی دەستوورییە ".
 
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو " پێموایە هەرکەسێک رێگری بکات لە بەکارهێنانی زمانی کوردی رەفتارێکی تایبەتییە و زمانەکانی کوردی و عەرەبی زمانی فەرمی وڵاتن کە دەبێت بەکاربهێندرێت و لەسەر هەر پسوڵەیەکی فەرمی هەردوو زمانەکە دەبێت بوونی هەبێت ".
 
باسی لەوەشکرد "لە دەستووری عیراقیدا هاتووە کە دەبێت زمانی کوردی و زمانی عەرەبی هەبێت، هەر کەسێک کە لە پۆستێکی ئیداریدا فەرمانەکە جێبەجێ نەکات ئەوە مەرامێکی تایبەتییە  و ئەو کارە لە ئەجێندای حکومەتی لەپشت نییە ".
Qaiwan
Qaiwan