کوردستانی

لەسەر دزیکردن، سێ کچ دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر دزیکردن، سێ کچ دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت کە سێ کچییان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزیکردن لە جانتای هاوڵاتییەک لە کاتی بازاڕکردندا و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 
ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی کرد بۆ تۆمارکردنی سکاڵا کە گوایە لەناو بازاڕی رانیەدا دزی لێکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بەدواداچوونمان کردن و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان سێ کچ دەستگیربکەین".
 
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان سەرووی 18 ساڵان بوون و دوای لێکۆڵینەوەی تەواو دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بە بڕیاری دادوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan