کوردستانی

سبەینێ کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت سبەینێ کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەگەری بارانبارین هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "سبەینێ هەینی 3ی ئاداری 2023 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە کاتەکانی دوانیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک و لە کاتەکانی شەویشدا ئەگەری نمە باران لە ھەندێک ناوچەدا دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی یەک پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاکەبێت بەخێرای 15 - 30 کم/س لە ئاڕاستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan