کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی دوو دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی دوو دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان نرخی ئەمپێری موەلیدەی دیاریکردووە بۆ مانگی شوبات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی ئاداری 2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار دیاریكرا كه‌ به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (260) بۆ (280) كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (15.000) بۆ (16.000) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە کاتژمێر (7)ى بەیانى بۆ (1)ی شەو بووە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان (19.000) بۆ (20.000) هەزار دینارە، سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان، به‌یانیان له‌ كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ كاره‌با بدرێت به‌ هاوڵاتییان".

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan