کوردستانی

ئاگاداری شۆفێران دەکرێتەوە رێگەیەک دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری شۆفێران دەکرێتەوە رێگەیەک دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە شەقامێکی سەرەی دادەخرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەهۆی نوێکردنەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە کەوا لە سبەینێ هەینی 3ی ئایاری 2023 لە کاتژمێر 12ی شەوەوە شەقامی سەرەکی ناو گەڕەکی پۆلیسان ناسراو بە بازاڕی (حەی شورتە) لە فولکەکەوە تاوەکو شەقامی 100مەتری بۆماوەی چەند رۆژێک بەتەواوی دادەخرێت".

ئاماژە بەوەکرد "هۆکاری داخستنی شەقامەکە بە مەبەستی نوێکردنەوە و قیرکردنەوەیەتی، لە ماوەی داخستنیدا شوفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکانی دەوروبەری بەکاربهێنن وەکو شەقامی بەدیل".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan