کوردستانی
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی گۆشتی ماسی دروستکردووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نرخی کیلۆیەک ماسی لە بازاڕەکاندا حەوت بۆ هەشت هەزار دینارە، ئاماژە بەوەشدەکات بەرزبوونەوەی دۆلار زیانی بە خاوەن پرۆژەکان گەیاندووە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی کیلۆیەک ماسی کارب لە بازاڕەکاندا بە حەوت هەزار دینارە و ماسی سەلەمونیش هەشت هەزار دینارە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەرهەمی ناوخۆ نزیکەی لە 60%ی پێدوایستی بازاڕی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە، بەرهەمیشمان باشە، هەروەها لەئێستادا ماسی زیندوو و فرێش لە وڵاتی تورکیا و ئێرانەوە دێنە هەرێمی کوردستان".
لەبارەی کاریگەری بەرزبوونەوەی دۆلار لەسەر نرخی ماسی سیروان سەعید وتی "بەرزبوونەوەی دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی ماسی نەکرد، بەڵام کاریگەری لەسەر خاوەن پرۆژەکان کرد و زیانی پێگەیاندن، چونکە نرخی ئالیک بەرزدەبێتەوە کە بە رێژەی لە 60% بۆ 70%ی ئالیک تێچووی بەرهەمهێنانی ماسییە".
س.ر

بیروڕا