کوردستانی

ئەنجامی پشکنینی 151 هاوڵاتیی کەرەنتینە کراو بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی پشکنینی 151 هاوڵاتیی کەرەنتینە کراو بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا-

لە شارۆچکەی کەلار 151 هاوڵاتیی کە گومانیان لێدەکرا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن کەرەنتینە کرابوون، بەڵام ئەنجامی پشکنینی سەرجەمیان نەگێتیڤ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، 151هاوڵاتی راگیراوئ کەرەنتینەکەی کەلار، پشکنینیان بۆ کراوە ئەنجامی پشکنینەکان نەگێتیڤە، واتە هیچیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دوای ئەوەی ئەنجامی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە باش بووە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بنێرێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.
Qaiwan
Qaiwan