کوردستانی

وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی پێشکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی پێشکەوت
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی ئیدارەی راپەرین رایدەگەیەنێت کە وەرزی راوکردنی ماسی ئەمساڵ پێشکەوتووە و رۆژی شەممەی داهاتوو راوە ماسی قەدەغەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئازاری 2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی ئیدارەی راپەرین رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ قەدەغەی راوەماسی پێشکەوتووە و رۆژی پێنجی ئازار دیاری کراوە، ئەم دایریکردنەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاژەڵ و ڤێتەنەری دەکرێت کە بەڕێوەبەرایەتییەکیان هەیە بە ناوی سامانی ماسی ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی بە هۆی ئەو پێوەرانەی کە هەیانە پلەی گەرمی ئاو و کاتی هاتنی ماسی و گەرادانانیان، کاتی قەدەغەکردنەکە دیاری دەکەن و ئێمەش وەک پۆلیسی دارستان ئەرکی خۆمان بەجێدەهێنین ".
 
باسی لەوەشکردن "هەر لە یەکەم رۆژی قەدەغەکردنی راوەماسییەوە ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و دەست لەکەس ناپارێزین چونکە ئەو کەسانەی لەو کاتەدا راو دەکەن زیان بە سامانی ماسی دەگەیەنن و لە دوای تەواو بوونی قەدەغەی راوەماسی سامانی ماسی کەم دەبێتەوە و زیان بە راوچییان دەگەیەنن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan