کوردستانی

بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەوامكردن لە بانكەكاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەوامكردن لە بانكەكاندا
مەودا میدیا -
 
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە رۆژانی پشوو دەبێت بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کراوەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئازاری 2023 بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تێیدا هاتووە "دەبێت لە رۆژانی پشوودا بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و نوسراوەکەش واژووی ئاوات جەناب نوری لەسەرە ".
 
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو "وەزارەتی دارایی و ئابووری بانکەکانی راسپاردووە بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، هەموو کارئاسانییەکیش دەبێت بکرێت بۆ دابەشکردنی پارەکە کە 139 ملیار و 987 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی 2015ی گەنمی جوتیاران کە بەم شێوەیە دابەشدەکرێت:
 
هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، لە دهۆكیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan