کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە 26 هەزار هاوڵاتیی لە مانگی رابردوودا سەردانیان کردووین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تەنها لەمانگی رابردوودا 26 هەزار و 70 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە بە مەبەستی چارەسەری تەندروستیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لە مانگی شوباتدا 26 هەزار و 70 هاوڵاتیی بەمەبەستی چارەسەرکردن سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە لە سلێمانی، لەو 26 هەزار نەخۆشە 19هەزار و 84 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە و پێنج هەزار و 799 نەخۆشیشیان سەردانی بەشی opd یان کردووە و سەرجەم نەخۆشەکانیش چارەسەری پێویستیان بۆکراوە ".
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "هەزار و 349 نەشتەرگەری جۆراوجۆریان بۆ کراوە کە 30 دانەیان نەشتەرگەری دڵ و بۆرییەکانی خوێن بوون و 188 نەشتەرگەری قەستەرە و 95 نەشتەرگەری شەبەکە و باڵۆن و 99 نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


