کوردستانی
لە ناو بازاڕی زاخۆ تەقە لە گەنجێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوبازاڕی شاری زاخۆ تەقە لە گەنجێکی 22 ساڵان کرا و برینداربوو.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو، گەنجێک کە تەمەنی 22 ساڵ بووە لەلایەن کەسێکی دیکەوە تەقەی لێکراوە و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی گەنجە بریندارەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، دەرکەوت کە بە فیشەکێکی چەکی دەمانچە بەر رانی کەوتووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


