کوردستانی

ئەمساڵ رۆژی جلی کوردی پێشدەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ رۆژی جلی کوردی پێشدەخرێت
مەودا میدیا -
 
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە کە ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکەوێتە هەینییەوە، چالاکییەکانی تایبەت بەم رۆژە پێشدەخرێت و دەخرێتە رۆژی پێنجشەممەوە.
 
بەپێی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، زاخۆ، راپەڕین و سۆران) کراوە، تێیدا هاتووە "بۆ ئەمساڵ چالاکییەکانی رۆژی جلی کوردی پێشەکەوێت، بەو هۆیەی رۆژی جلی کوردی دەکەوێتە رۆژی 10ی ئازاری 2023وە و رۆژی هەینییە، سەرجەم چالاکییەکان پێشخراون و رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە رۆژی 9ی ئازاری 2023 ئەنجامدەدرێن ".

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە رۆژی جلوبەرگی کوردی بەرز دەنرخێندرێت و لە گشت قوتابخانەکانی هەرێم چالاکی و کۆڕی تایبەت بەم رۆژە رێکدەخرێت و ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە بڕیاردراوە کە رۆژێک پێشبخرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز