کوردستانی

مژدەیەک لە ئێرانەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە ئێرانەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێران ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی هەرێمی بۆ سێ مانگ کەمکردووەتەوە و ئەم دەستپێشخەریەش بۆ ئەو کەسانەیە کە زۆر پێویستیان بە گەشتە بۆ وڵاتەکەی.
 
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرتەوە لە عیراق کۆماری ئیسلامی عێران دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و رێگە دەدات هەر کەس کە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی (شەش بۆ سێ) مانگی تێدامابێت، ئەو کەسە دەتوانێت لە کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا وەربگرێت و بێتە خاکی ئێرانەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی زۆر پێویستییان بەو گەشتەیە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بە شێوەیەکی گشتی پاسپۆرت دەبێت ماوەی شەش مانگ زیاتری مابێت بۆ گەشتکردن بۆ ئێران بەبێ ڤیزە، بەڵام ئەم ئۆفەرەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هاوکارییەکە بۆ دانیشتوانی هەرێم، بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان گەشتەکانیان ئەنجام بدەن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan